بەڕێوەبەری گەورەترین نەخۆشخانەی پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی تووشی پەتاکە دەبێت

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی، تاکە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی، د. سەرخێل ئاراز تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 

لە پەیوەندیەکی " سپی " بە د. سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی بۆ پشکنینی کۆرۆناوە، تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکەی وەرگرتۆتەوەو تووشبووە.

 

د. سەرخێل ئاراز ئاشکرای کرد کە هەفتەیەک لەمەوبەر هاوسەرەکەشی تووشی کۆرۆنا بووەو ئێستا لە کەرەنتینەدایە.

 

نەخۆشخانەی عەلی ناجی بۆ پشکینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە  رۆژانە لە ٨ ی بەیانییەوە بە رووی هاولآتیاندا دەکرایەوە، تا کاتژمێر ١٢ی شەو زۆربەی هەر زۆری پشکنینەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرا. 

 

تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ پزیشک و کارمەندی تەندرووستی لە پارێزگای سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووەو دوێنێ کارمەندێکی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 



AM:10:36:23/06/2020