جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە ڕایدەگەیەنێت" دوو توشبوی كۆرۆنا لە كۆیە گیانیان لەدەستداوە".
شێروان جەلال جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند" دوو هاوڵاتی دانیشتوی سنووری کۆیە دوای توشبونیان بە کۆرۆنا و چەند ڕۆژێک مانەوەیان لەنەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا".
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە وتیشی" ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کۆیە بەخاک دەسپێردرێن".