جیهان هاشم لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ دایکی دەردەکەوێت (وێنە)


خانمە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی و دایکی بڵاودەکاتەوەو هەوادارانی سەرسام دەکات.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام جیهان هاشم، نوێترین وێنەی خۆی و دایکی بە ستایڵێکی تازە بڵاوکردۆتەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. 

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.
 


PM:12:51:24/06/2020