پارێزگاری هەولێر: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی سنوردارمان دەرکردووە

پارێزگاری هەولێر دۆخی تەندروستی پارێزگاكە بە ئێجگار مەترسیدار وەسف دەكات و چاوەڕوانیش دەكرێت قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار ڕابگەیەندرێت.

 

د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکە لە کاتژێر 10:00 تاوەکو 12:00 کۆبووەتەوە و تاوتوێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیی هەرێمی کوردستان کردووە، چونکە بەداخەوە ئێستا ئێمە لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیدارداین و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو شوێنەکان بڵاوبووەتەوە".

وتیشی" لە بڕیارەکاندا هەوڵمانداوە لەنێوان دۆخی تەندروستی و ژیانی هاووڵاتیان هاوسەنگیمان دروستکردووە و قەدەغەیەکی هاتووچۆی سنووردارمان پەیڕەوکردووە".

 

رۆژی چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی  بڵاوكردەوە و دەسەڵاتی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو یان سنوورداری لەڕووی شوێن و كاتەوە دایە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.

 


PM:02:50:25/06/2020