ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مممە فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا سه‌یرانگای كونه ماسی له سنووری شاره‌دێی گاپیڵۆنی سه‌ر به سلێمانی بۆردمان كرد.
كامه‌ران عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیلۆن راگه‌یاند" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی پیکابی کردوە لە سه‌یرانگای كونه‌ماسی کردوە و دەنگێکی بەهێز لەناوچەکە بیستراوە".
بەپێی زانیارییەکان، تا ئێسته دوو كه‌س كوژراون و سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه بوون و هاوكات ژنێكیش له‌ناو كوژراوه‌كاندا هه‌یه كه خه‌ڵكی ئه‌و سنووره‌یه.