پارتی چاره‌سه‌ر: پارتی ئازار‌و ئەشكەنجەی ژنە گیراوەكانیشیان داوین

‌نه‌جیبه‌ عومه‌ر
هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان رایگەیاند" زیاتر لە 20 هەڤاڵمان دەستگیكرابوون كە چەندین ژنی تێدابوو لەلایەن ئاسایشەوە ئازارو ئەشكەنجە دراوون".
نەجیبە عومەر هاوسەرۆكی پارتی چارەسەر لە لێدوانێكی تایبەتدا بەسپی میدیای راگەیاند " دوێنێ‌ 19-5 هێزەكانی ئاسایشی پارتی هەڵیان كوتایە سەر 7 نوسینگەمان لەهەولێر‌و دهۆك‌و زاخۆ‌و زیاتر لە 20 هەڤاڵیان تیادا دەستگیركرد‌و یەك شەو لەزیندان هێڵرانەوە‌و دواتر ئازاد كران".
هاوسەرۆكی پارتی چارەسەر دەڵێت" بە كچان‌و كوڕانمانەوە رووبەرووی ئازار ئەشكەنجەدان بوونەتەوە".
سەبارەت بەچارەنووسی نوسینگەكانیان ناوبراو وتی" هەموویان لەلایەن ئاسایشەوە داخراون‌و تا ئێستا پاسەوانەكانی ئاسایش لەبەردەم بارەگانماندا وەستاون‌و رادەستیان نەكردوینەتەوە".
19-5 هێزەكانی ئاسایشی لە پارێزگای دهۆك‌و هەولێر هەڵیان كوتایە سەر 7 ئۆفیسی پارتی چارەسەر‌و كۆنگرەی نەتەوەیی‌و نوسینگەی میدیایی‌و زیاتر لە 20 كەسیان گرت‌و بارەگاكانیان داخست.  



PM:11:29:20/05/2014