دوو کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رەگەزی نێر کە دانیشتوی ناو شاری سلێمانین گیانیان لەدەستدا".

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" ئەو دوو پیاوەی ئەمشەو گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان تەمەنی ٧٢ ساڵ و ئەوی دیکەیان ٥٥ ساڵن و ھەردووکیان دانیشتووی سلێمانین".

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، شەش توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش لەمڕۆدا ژمارەی مردوانی پەتاكە لە سلێمانی بۆ هەشت كەس بەرزبوەتەوە.

 



PM:02:50:27/06/2020