بۆ دووەم جار موقتەدا سەدر تووشی کۆرۆنا دەبێت

بۆ دووەمجار سەرکردەی تەوژمی سەدر موقتەدا تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 
میدیاکانی لوبنان کە ئێستا ناوبراو بەسەردانێک لەوێیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەهۆی تووشبوونی ناوبراوەوە بە کۆرۆنا، هیچ بەرپرسێکی ئەو وڵاتەی نەبینیووە.


بەپێی هەواڵی ئەو میدیایانە بێت، سەرەتا موقتەدا لە ئێران تووشی کۆرۆنا بووە، دواتر کە گەڕاوەتەوە عێراق لە نەجەف لەژێر پزیشکانی ئەو شارەدا چارەسەرکراوە، بەڵام دواتر بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە، سەفەری لوبنانی کردووەو لەوێ سەرلەنوێ نەخۆشیەکە توندتر سەری هەڵداوەتەوەو، تا ئێستا لەو وڵاتە ماوەتەوەو لە ژێر چارەسەردایە.

 
میدیا و بەرپرسانی تەوژمی سەدر زۆر ئەم پرسەیان بە نهێنی هێشتۆتەوەو هیچ زانیارییەک لەبارەی تەندروستی سەرکردەکەیانەوە، موقتەدا سەدر بڵاوناکەنەوە.

 


PM:01:44:30/06/2020