رووداو: دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دەكرێت بە وەزیر

بڕیارە لە كابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كوڕێكی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی بكرێت بە وەزیر.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی رووداو، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە یەكێك دەبێت لە پاڵێۆراوەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردسان بۆ یەكێك لە پۆستەكان لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.

بە پیی هەواڵەکە ئەگەری زۆرە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بكرێتە وەزیری ئاوەدانكردنەوە كە پشكی یەكێتییە.



PM:03:23:21/05/2014