عێراق لە مانگی حوزەیران دوو ملیارو ٨٦١ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە فرۆشتنی نەوتی مانگی حوزەیرانی بڵاوکردەوە کە بڕی ٨٤ ملیۆنی فرۆشتووە کە نرخەکەی دوو ملیارو ٨٦١ ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی راگەیاندنەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەرمیلێک نەوت بە ٣٣ دۆلارو ٨٦٤ سەنت فرۆشراوە.


وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیهاد رایگەیاندووە" بڕی نەوتی فرۆشراو ٨٤ ملیۆن و ٢٩٠ هەزارو ١٩٤ بەرمیل بووەو، نرخەکەی ٢ ملیارو ٨٦١ ملیۆن و ١٤٠ هەزار دۆلار بووە".


عاسم جیهاد رایگەیاندووە" نەوتی ناوەڕاست و باشووری عێراق ٨١ ملیۆن و ٧ هەزارو ٦٧٥ بەرمیل بووە، نەوتی کەرکوکیش بۆ بەندەری جیهان بڕەکەی ٣ ملیۆن و ٤٨٢ هەزارو ٥١٩ بەرمیل بووە".


وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، رێژەی رۆژانەی فرۆشتنی نەوت لەسەرتاسەری عێراق ٢ ملیۆن و ٨١٦ هەزار بەرمیل بووە، لە بەندەرەکانی بەسرەوە ٢ ملیۆن فرۆشراوە، لە بەندەری جیهانیشەوە رۆژانە ١١٦ هەزار بەرمیل بووە، تێکڕای نرخی بەرمیلێک بە ٣٣ دۆلارو ٨٦٤ سەنت بووە.
 


PM:12:33:01/07/2020