ئەمڕۆ چوارشەممە سێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییان پڕ كرده‌وه كه ماوه‌ی مانگێك دانراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١ی تەمووزی ٢٠٢٠ هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، شیرین ئه‌مین و دكتۆره شایان عه‌سكه‌ری، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان فۆڕمی وه‌رگرتنی خانه‌نشینیان ره‌تكرده‌وه.
هاوکات کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ هەر چوار پەرلەمانتارەکەی جوڵانەوەکەیان فۆڕمی رەتکردنەوەی موچە و ئیمتیازاتی خانەنشینیان پڕکردەوە و دوای تەواوبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".