هەپەگە: سێ سەنگەری تورکیا تێکشکێنران

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕایگەیاند" کە لە ئەنجامی چالاکیەکدا لە ناوچەی گردی دووپشک، لە چوراچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانیندا ٣ سەنگەری دوژمن تێکشکێنران". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

 

"١ی تەموز کاتژمێر ٠٥:٠٠ هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا ژمارەیک سەربازی لە دەڤەری گردی دووپشکی سەر بە هەرێمی حەفتانین کە دەوڵەتی داگیرکەر تورک لەوێ دەستی بە جموجوڵی داگیرکاری کردووە، کردە ئامانج. لەو چالاکیەدا کە هێرشێکی توند کرایە سەر سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن، ٣ لە سەنگەرەکانیان تێکشکێنران، بەڵام زانیاری لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

٢٩-٣٠ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گەلی شەڕانش و گردی کۆردینەیان بوردومان کرد.

هاوکات ٣٠ی حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٠٠ سوپای دەوڵەتی تورک بە ئۆبوس و هاوەن دەوروبەری گوندی منینی بوردومان کرد.

٢٧ی حوزەیران سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری گردی شەهید شەهان و گردی کۆردینەی سەر بە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. ئەم ئۆپڕاسیۆنە ٣٠ی حوزەیران بە بێ ئەوەی ئەنجامێکی هەبێت، کۆتایی پێهات.

٣٠ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە کاتژمێرەکانی شەودا دەڤەری سنینی سەر بە هەرێمی خواکورکیان بوردومان کرد. لە ئەنجامی ئەو بوردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."



PM:05:41:01/07/2020