نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران کۆرۆنای تێپەڕاند



نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، نازم دەباغ چاکبوونەوەی خۆی لە پەتای کۆرۆنا راگەیاند.


نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە ماڵپەڕی خەندان-ی راگەیاندووە" دوای ئەوەی ١٣ی حوزەیران ئەنجامی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای کردوە، ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بوە و توشی کۆرۆنا بوە، رۆژی ٢٩ی حوزەیرانیش دوبارە پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی دەرچوە کە نێگەتیڤ بوە و  چاکبوەتەوە".

 
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێرانی وتیشی" سبەی پێنجشەممە دواین پشکنینم بۆ دەکرێت بە مەبەستی دڵنیابونەوە لەوەی بە تەواوی پەتاکەم پەڕاندوە و دواتر دەتوانم بچمەدەرەوە، رۆژی دوشەممە پشکنینێکی دیکەم ئەنجامدا و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوە و چاکبومەتەوە".

 
١٣ی حوزەیران نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران رایگەیاند توشی کۆرۆنا بوە، لەبارەی هۆکاری توشبونیشی وتی، " "ناتوانی بزانیت چۆن توشبویت، تۆ لە نوسینگەی خەڵک دێتەلات و دەڕوات، بەڵام خۆم نەچومەتە شوێنی قەرەباڵغ،  لە دو هەفتەی رابردوشدا لە ماڵەوە خۆمان کەرەتین کردبو".

 


PM:08:34:01/07/2020