ئەو هێزەی ئەمرۆ ئاڵای عێراقیان لەچەند ناوچەیەکی نێوان روبەروبونەوەی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە مەیدانی شەڕەکە لە زاخۆ هەڵکرد، سەر بەهێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقن.
ئەمڕۆ ١ی تەموز لە سنووری قەزای زاخۆ لە بەرزاییەکانی ( کەلا شابانیێ و سیار بەنا لە سنووری باتیفا و کەلا دێرێ لە سنووری شارۆچکەی دەرکاری) سەر بە قەزای زاخۆ جێگیرکران و ئاڵای عێراقیان بەرزکردەوە.
ئەو هێزانەی پاسەوانی سنور کە سەربە عێراقن و بەفەرمانی حکومەتی ناوەندی جوڵەدەکەن و لە ژێر سەرپەرشتی ئیداری و چەک و دارایی ئەواندان، بەڵام لە بنچینەدا هەموویان کوردن و زۆریشیان خەڵکی ناوچەکانی پارێزگای دهۆکن.
ئەو هێزە سەر بە لیوای یەکی پاسەوانەکانی سنوور کە هەموویان کوردن و بنکەی سەرەکی لە باتیفایە، بەهۆی ئەم بارودۆخە جموجۆڵیان پێکراوە، چوونەتە ئەو شوێنانەی کە پێشتر لێی کشابوونەوە، ئێستا بەهۆی شەڕی نێوان گەریلا و سوپای تورکیا گەڕاونەتەوە شوێنەکانیان.
بەپێی زانیاریەکانی دەست " سپی " کەوتووە، جێگیرکردنی ئەو هێزانەی عێراق بۆ ئەوەیە تورکیا زیاتر نەیێتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی خەڵکی ئەو ناوچانە پارێزراوبێت.