لە شیلادزێ تا ئێستا ٤٧ هاوڵاتی بە هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی هێرش و پەلاماری زەمینی و ئاسمانییە یەکلەدوایەیەکەکانی سوپای تورکیاوە بۆ سەر گوند و ناوچەکانی سنوری ناحیەی شیلادزێ، تائێستا ٤٧ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.


رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردودا، واتە لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە تا ٢٠٢٠ بەهۆی بۆردومانی تۆپ و فڕۆکە و لەشکرکێشیی زەمینیی سوپای تورکیاوە لە سنوری شیلادزێ ٤٧ هاوڵاتی گیانی لەدەستداوەو، ١١١ گوندی ناوچەی رێکان و ٢٦ گوندی ناوچەی نێروە و حەوت گوندی ناوچەی عەشیرەتی دۆسکیی سەرو، بەهۆی هێرش و پەلامار و لەشکرکێشیی تورکیاوە چۆڵکراون و هێشتا ئاوەدان نەکراونەتەوە.


راپۆرتەکە لەزاری خەڵکی ناوچەکەوە ناوی قوربانییەکان بڵاودەکاتەوە کە پێکدێن لە هەریەک لە( دلاوەر تەحسین بەهادین، شوكری تیلی، تارق عارف، نەسرەدین محەمەد ساڵح، بەگیخان بەلو عه زیز، زێدان جوبرائیل، سینو عومەر عومەر، عەبدوڵڵا ئیبراهیم، بەها‌‌و زێڕو، نزا ساڵح تەتەرخان، رەشید ساڵح عومەر، ئیحسان قەهار فەتاح، تەتەر عەبدی، نوسرەت حەجی بەلو، فایەق جەلال جوندی، سەبری عومەر سەلیم، نوری ئەحمەد، شەریف محەمەد ئەمین،عه لی محەمەد تاهیر، شەریف فەتحوڵڵا، وەهبی ئەحمەد حەمۆ، ئیدریس رەمەزان محەمەد رشید، سدقی ئیسلام، سیداد سدقی، جەگەر مستەفا، عەلی مستەفا، حەكیم سەعید، شەعبان سەعید، فاخیر تاهیر مستەفا، عیسمەت تەمەر، شه هید -تاهیر محەمەد، رەمەزان محەمەد، م جید محمد، نێروە سیتو، مەهدی زوبێر كەژو، ئازاد شاهین تەها، ئازاد مەجید سەیفۆ، وەحید عەبدولباقی، رێدار محەمەد تاهیر، زیاد حەجی زێڕۆ، بەختیار حەسەن نوح، حسێن رێكان ، خەلیل ئیبراهیم عەبدوڵڵا، جەلالەدین نورەدین، ئەحمەد جەلالەدین نورەدین، موخلیس ئادەم، دیموقرات عومەر ئیسماعیل و ئازاد مەهدی).
 


AM:09:32:03/07/2020