ڕاپۆرتی پێشێلكاری ڕۆژنامه‌نوسان بڵاوکرایەوە
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی به‌رگریكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان له‌ئه‌مریكا(CPJ)، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاپۆرتی تایبه‌تی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسانیان پێشكه‌ش كرد.
له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیەکەدا کە لە سلێمانی بەڕیوەچوو، ڕه‌حمان غه‌ریب ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند، ئه‌وان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌چاوێكی دوژمنكارانه‌وه سه‌یری ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه بیانییه‌كان نه‌كه‌ن.
ڕاپۆرته‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی باسكردووه كه له‌ساڵانی ڕابردودا به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه، له‌دیارترینیشیان تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان، سوتاندنی كه‌ناڵی NRT، تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی بوون.
له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا ڕۆژنامه‌نوسان بۆچونی خۆیان له‌باره‌ی ڕاپۆرته‌كه خسته‌ڕوو، به‌شێكیان ڕاپۆرته‌كه‌یان به‌لاواز، به‌شێكی تریشیان ڕاپۆرته‌كه‌یان به‌باش ده‌ستنیشانكرد.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا بیروڕای لیوای یاسایی (جه‌لال كه‌ریم عیسا) بریكاری وه‌زاره تی ناوخۆی هه‌رێم, وه‌ك لایه‌نی حكومی وه‌رگیراوه.
له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان داواده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان بكرێت، داوا له‌لایه‌نه ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوساندا بكه‌ن، داواشده‌كرێت یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌مواربكرێته‌وه.
PM:06:01:21/05/2014