وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشتی ته‌ندڕوستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" دوای ١٤ ڕۆژ كه‌ڕه‌نتینه و وه‌ڕگڕتنی چاره‌سه‌رو جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌مڕۆ پشكنینه‌كانی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ناوبراو چاكبوه‌ته‌وه".
له نوسێنێكیدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دەڵێت" دوای ١٤ رۆژ كه‌ره‌نتینه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌م نێگه‌تیڤ بو، واته كۆرۆنام په‌ڕاند، پێم خۆشه لێره‌وه سوپاسی هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نه سیاسی و حزبی و حكومیانه بكه‌م بۆ هه‌واڵ پرسینتان گه‌وره‌تان كردم و گه‌رموگوڕترتان كردم له خزمه‌تكردن".
له‌په‌یامێكیشدا وه‌ك چاكبوه‌وه‌یه‌كی كۆرۆنا رایگه‌یاندوه" زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا بێ نیشانه‌ن یا نیشانه‌ی مام ناوه‌ندیان هه‌یه وه‌ك من، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی وه‌ك منن ته‌نها به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری زۆر ساده، پشودان، خۆ كه‌ره‌نتینه‌كردن، خواردنی میوه و خواردنه‌وه‌ی ئاو، دوركه‌وتنه‌وه له دڵه‌ڕاوكێ و جێبه‌جێكردنی رێنمایی پزیشكی سه‌رده‌كه‌ون به‌سه‌ر كۆرۆنادا".
ڕاشیگەیاندوە" هیوام له‌شساغی و ته‌ندروستیه‌كی باشه بۆ هه‌مو لایه‌ك، هیوای زو چاكبونه‌وه بۆ هه‌موان ده‌خوازم ته‌نها پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان بین به‌كه‌مترین زیان كۆرۆنا تێده‌په‌رێنین".