«دوا خه‌نده‌ی دیكتاتۆر» نوێترین كتێبی نووسه‌ر به‌ختیار عه‌لییه و به‌مزووانه چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
كتێبه‌كه بریتییه له به‌رگی ده‌یه‌می كاره تیورییه‌كانی به‌ختیار عه‌لی، كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر خۆیه‌وه چاپكراوه و ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند كاری دابه‌شكردنی بۆ ده‌كات.
«دوا خه‌نده‌ی دیكتاتۆر» بریتییه له كۆمه‌ڵێك وتاری فیكری و له چاپخانه‌ی كارۆ چاپده‌كرێت.
چه‌ند پارچه‌یه‌ك له كتێبه‌كه‌وه:
«ئەوانەی ساڵ لە دوای ساڵ شان لەسەر کورسییەکان دادەدەن، وەک تەوق دەچنە ملی حیزبەکان و میللەتەکانیان، ھەموو ھەڵبژاردنەکان دەبەنەوە و خۆشەویستی ئەبەدی خۆیان بەسەر خەڵکدا دەسەپێنن، لە ھەر جنسییەتێک بن، شتێک لە سوریالییەت و ناکۆکییان تێدایە، کە بۆ ئێمە ناسروشتی و ناکۆک دەکەوێتەوە».
«ھەموو دیکتاتۆرێک شتێک لەکاراکتەری لیبۆک ”مھرج“ی لە خۆیدا ھەڵگرتووە… ھیچ سیستمێکی دیکتاتۆری نییە، کۆمیدیای تایبەت بە خۆی بەرھەمنەھێنێت».
«گەر دیکتاتۆر خۆی پێنەکەنێت، خۆی وەک قارەمان نیشاننەدات، گەر ڕووی کوشندەی خەندەکانی خۆیمان بە یاددا نەھێنێتەوە، گەر ھەوڵنەدات پێکەنین بکاتەوە بە چەکێکی کوشندە، گەر بیرمان نەھێنێتەوە کە قەدەغەیە ئێمە پێبکەنین، ئەوا تراژیدیای حوکمەکەی بە کۆمیدیا کۆتایی دێت».