لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر مامەڵەی هاوڵاتییان راگیرا

بەڕێوبەرایەتی كارەبای هەولێر هاووڵاتیانی پارێزگاكە ئاگادار دەكاتەوە  مامەڵەی هاووڵاتیان  تاوەكو 9-7-2020 لەهۆبەكانی فرۆشیاری وزە رادەگیرێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ئاگاداریەکی ئاڕاستەی هاوڵاتیان کردوە و رایگەیاندوە" هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە لە رێكەوتی 5/7 تا 9/7/2020 راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان رادەگیرێت، لە هۆبەكانی فرۆشیاری وزە، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی داتاو زانیارییه‌كان، كه‌ به‌هۆی نه‌بونی ده‌وام له‌هه‌فته‌ی رابروو، فه‌رمانبه‌ران فریای ته‌واوكردنی كاره‌كان نه‌كه‌وتون".

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی سه‌ردانیكارانی ئه‌م هۆبانه‌ و ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆیاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه‌ له‌دۆخی ئێستادا راگرتنی راییكردنی مامه‌له‌كان به‌پێویست زانرا.



AM:08:58:06/07/2020