بەپەلە.. لەسلێمانی هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێدەكرێت

‌سلێمانی
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە شوێنە گشتیەكاندا بڵاوەیان پێكراوەو ئامانج لێی رێگری كردنە لە هەر حاڵەتێكی نەخوازرا.
 سەرۆكی لیژنەی ئەمنی‌و قایمقامی سلێمانی ئاوات محەمەد، رایدەگەیەنێت سەرجەم هێزە ئەمییەكان لە شوێنە گشتییەكاندا بڵاوەیان پێكراوەو خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی خەندان ئاوات محەمەد ئاماژەی بەوەشداوە، هەر كەسێك لە هەر پلەو پایەیەكدابێت تەقە بكات‌و هەوڵی كاری تێكدەرانە بدات رووبەڕووی یاسای دەكەنەوە.
ئەم بڕیارەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت.



AM:11:57:22/05/2014