٤٨ زیندانی لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند" ٤٨ كه‌س لە گرتوخانه‌ى گه‌رمیان تووشی ڤایرۆسی  کۆرۆنابوون". 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لەراگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، پاش ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن گرتن و گواستنەوەی گەرمیانەوە بە گومانی ھەبوونی حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو راگیراوان، تیمەكانی تەندروستی گەرمیان دوو جار سەردانی ئەو دەزگایەیان كرد و نمونەیان بۆ پشكنین لێوەرگیرا.

رونیشكراوەتەوە: پاش دەرچونی دەرەنجامەكان، دەركەوت ٤٨ لە راگیراوان و ستافی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە: بۆیە ئیدارەی دەزگاكە ھۆڵێكی بۆ ئەو توشبوانە جیاكردوەتەوە كە راگیراون و لەلایەن تیمەكانی تەندروستی گەرمیانەوە چاودێریی دۆخی تەندروستیان دەكرێت.



PM:02:39:09/07/2020