" حیزب دەیەوێ کەلار تاپۆ بکات "

ڕۆژنامەنوسێکی دیاری دەڤەری گەرمیان دەڵێت" ئێستا وەختی شوقە و تاپۆکردنی کەلار نیە لەسەر حیزب، کەلار ڕۆڵەکانی لە بێ خزمەتیدا دەمرن". 

 

دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنووسی دیاری سنوری گەرمیان لە نوسینێکیدا بەناونیشانی (حیزب دەیەوێ کەلار تاپۆ بکات) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" لەمکاتەدا کە وەزعی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە، موچە نیە، بژێوی و مەعیشەت وێرانە، نەخۆشخانەکان لەبێ پارەی و بێ خزمەتی دا، خەڵک دەمرێت، یەکێتی خەریکی چی یە؟، کۆمپانیایەکی سەربە حیزب، بێ ئاگاداری هەموو دایرەکانی کەلار، ڕۆیشتوون لە ئینتەرنێت، نەخشەیان ڕاکێشاوە، موافقەی وەبەرهێنانیان هێناوە، بۆ دروستکردنی ٨٠٠ شوقە لە کەلار". 

 

دڵشاد ئەنوەر لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا دەشڵێت" کاتێک نوسراویان هێناوە بۆ دایرەکانی کەلار و گەرمیان، وتوویانە: ئەمە بەئەمری کێ ئەمە کراوە، ئێمە ئاگادار نین و موافقەمان نەکردووە، چۆن شتی وا کراوە، ئەوانیش پێداگیریان کردووە، تا ئیمزایان پێ بکەن، بەڵام تا نوسینی ئەم پۆستە، موافقەیان نەکردووە لەکەلارەوە، پەرلەمانتار، ئەندمانی محافزە، هەموو لایەنەکان، ئەمە سەرەتایەکی خراب و مەترسیدارە".

 

ڕاشیگەیاندووە" ئێستا وەختی شوقە و تاپۆکردنی کەلار نیە لەسەر حیزب، کەلار ڕۆڵەکانی لە بێ خزمەتیدا دەمرن، نەخۆشخانەکەی کە  مدیرەکانی گۆڕان و یەکێتین، خەڵک لە ڕێی خوا  پێداویستیان بۆ دابین دەکات و بینایان بۆ تەرتیب دەکات، پێرێ لەنەخۆشخانەبووم، جیهازی اوکسجین اوەندە کەمە، بە مشت ئەیانداوە  پشتی نەخۆشی هیلاکدا". 

 

لە کۆتایی نوسینەکەیدا دڵشاد ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکردووە: خەڵکی گەرمیانی ماندوو و قوربانیدەر، هی ئەوەنیە لەکاتێکدت لە هەلاکەتدایە و لەبری دانەوەی قوربانیەکەی کە دەبوو ئێستا سەیارە پڕ لەدەرمان لە هەولێر و سلێمانیەوە ڕیز بکرایەن بۆ کەلار، کەچی فکر لای زەویەکەیەتی ، ئەمە زوڵمە، مێژوو. 

 

ماڵپەڕی "سپی" پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەلار بێ ئاگایی خۆیان سەبارەت بەم بابەتە ڕاگەیاند. 

 



AM:11:52:10/07/2020