بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکانی تەندروستی رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شەش کافتریای نێرگەلە و گازینۆی بلیارد دادەخات.
کوردۆ عەزیز، سەرۆکی لیژنەی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند" بەهۆی سەرپێچرکردن لە رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندنه‌بون به‌بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی و کردنەوەی شوێنەکانیان و پێشکەشکردنی نێرگەلە بە میوانەکانیان، لیژنەکە شەش کافتریای نێرگەلە کێشان و گازینۆی بلیارد دادەخات".
وتیشی" کافتریا داخراوەکان لە (کازیوە، سەدەم، شەوانی شارباژێر، گوڵی شار، گەنجانی تاڤگە و سەروەری) پێکهاتون".
رونیکردەوە: بەمەبەستی خۆپارێزی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی کافتریای نێرگەلە و گاینۆکانی داوە، هەر شوێنێکیش پابه‌ندنه‌بێت و بکرێتەوە له‌لایه‌ن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییه‌وه داده‌خرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خاوەنی هەر شەش شوێنەكە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.