هەپەگە: ١٠ سەربازی تورک لە حەفتانین کوژران

هێزی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاند " لە میانەی چالاکیەکانی گەرێلاو بەرپەرچدانەوەی لەشکرکێشی تورکیا ١٠ سەربازی تورکیا لە حەفتانین کوژران".

 
لە راگەیەندراوەکەی ( هەپەگە ) دا هاتووە" ٨ی تەموز کاتژمیر ١٥:٠٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید جوودی لە دەڤەری شەشدارا لەدژی داگیرکەران چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا."

 
هەروەها هاتووە "٩ی تەموز کاتژمێر ١٤:١٥ هێزەکانمان چالاکیان لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید جوودیی شەشدارا ئەنجامدا. لە چالاکەکەدا کە بە بەهێزی لە بارەگاکانی دوژمن درا، ٢ سەنگەر بە تەواوی لەناوبران و ٨ سەرباز سزادران و ٢ سەربازیش برینداربوون"


هەپەگە دەڵێت "هەمان رۆژ کاتژمیر ١٧:٠٠ هێزەکانمان لەدژی هێزە داگیرکەران لە دەڤەری گردی تونێلی سەر بە شەشدارا چالاکی بە قەناسیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا."


لە کۆتایی راگەیاندنی هەپەگە دا هاتووە "هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٩ی تەموز کاتژمێر ١٦:٣٠ لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک لە گردی شەهید باگەری سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە بەهێزی لە بارەگا و سەنگەری دوژمندرا، زانیاری لەسەر کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا."

 


PM:03:51:10/07/2020