لە عێراق هەزارو ٦٤٥ کەس چاکبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراقی دۆخی کۆرۆنای ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوەو رایگەیاند " لە شەو و رۆژی رابردوودا ٩٥ تووشبوو لە سەرتاسەری عێراق گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەرامبەر ئەو ژمارەیەش هەزارو ٦٤٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە".


وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشکرای كرد کە دوو هەزار ٣١٢ تووشبووی نوێیان تۆمار كراوە، ٩٥ تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.




بە پێی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە یەك هەزار و 645 تووشبووی كۆرۆناش چاك بوونەتەوە.




ژمارەی پشكنینەكانی پەتاكە لە تەواوی عێراق گەیشتووەتە ٦٨٢ هەزار و٦٣٢پشكنین، لەو ژمارەیە ٧٧ هه‌زار و ٥٠٦ كەس بە تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمار كراون.
 


PM:05:34:12/07/2020