وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆرسی كۆرۆناوە لەعیراق ئەمڕۆ ژمارەی ئەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست كە ژمارەیان دوو هەزارو ٢٧٤ کەسە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٢٢٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٠٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٢٧٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".
لە ئێستادا کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٧٩ هه‌زار و ٧٣٥ كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و ٢٥٠ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ٤٦ هه‌زار و ٩٩٨ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه.