بەم چەند کارە پەیوەندی هاوسەرگیریت بەهێزتر بکە


هەموو کەسێک توشی هەندێک گومان دەبێت لە پەیوەندی خۆشەویستی دا بەڵام ئەگەر بێتوو هەوڵ بدەی ئەم چەند کارە ئەنجام بدەی  ئەوا ڕەنگە لە و گومانانەی هەتە بەرامبەر بەهاوسەرەکەت ڕزگارت ببێت و گومانەکان بگۆڕێن بۆ پەیوەندیەکی خۆشەویستی بەهێز.

-  دەتوانن لەکاتێکی ئاسایدا گفتووگۆ لەسەر پلانی داهاتووتان بکەن: پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستەقینە برتییە لەپەیوەندییەکی پتەو کە ڕێزو متمانەیان بەیەکترە هەربۆیە دەتوانن بەڵێنی متمانە و ڕێز لەداهاتودا زیاتر بکەن و ڕابردووی یەکدی لەبیربکەن هەروەها پێوستە ئەم بەڵێنە بپارێزن.
- ناتوانن کۆنترۆلی یەک بکەن:  هەموو خۆشەویستەکان لەبەر ئەوەی سەرسامی یەکن بۆیە  دەیانەوێت کۆنترۆڵی هەمووشتەکانی یەکدی بکەن ئەمەش هۆکارە بۆسەرهەڵدانی کێشەو گومان.بۆیە باشتروایە خۆت لەم کارە بەدوور بگری.
- نەخشەی کارەکانت با پێچەوانەی یەکتری  نەبێت: بۆئەوەی هەردووکتان هەست بە خۆشی ئاسودەی بکەن زیاتر هەوڵ بدەن خشتەی کارەکانتا لەگەڵ یەکبێ بۆئەوەی کاتی پشودانتان بەیەکەوە بێت تازیاتر هەست بەبوونی یەکدی بکەن.
- ژیانت وەکودراماکان نیە:  هەستەکانت مەشاراوە بەرامبەر بە هاوسەرەکەت ئەگەر بۆت گونجا لەسەر کێشەکانتان قسە بکەن تاپێکەوە بتوانن چارەسەری بکەن.
- شانازی بەیەکترەوە بکەن: هەمیشە خێزانە بەختەوەرەکان ئەوخێزانانەن کە شانازی بەیەکدیەوە دەکەن بە شتەکانی یەکتر ڕازین ئەمەش پەیوەندی خۆشەویستان بەردەوام دەکات.
- هەمیشە هەوڵبدەن ئاگاداری پلانەکانی یەکتربن: ئەگەر هاتو پلانێکت هەبوو بۆ گۆڕانکاری لەژیانتدا پێویست ناکات لەسەر زەنشت بترسی هەوڵبدە بوێرانە ڕوبەروی هاسەرەکەت ببیتەوەوپلانەکەتی پێ بڵێی.
سکاڵا لای کەس مەکە بەرامبەربەهاوسەرەکەت: ئەگەرهاتو دڵت شکا لەهاوسەرەکەت هەوڵ مەیە کە لایکەس باسی بکەی هەوڵبدە دابنیشی لەگەڵی پێکەوەگفتوگۆبکەن لەسەر کێشەکانتان تا دەگەنە ئەنجام.
- لۆمەی یەکتری مەکەن: ئەگەربێتو لەبری گەڕان بەدوای چارەسەردا لۆمەی یەکتری بکەن ئەوا لەبارێکی خراپدا خۆتان دەبیننەوە ئەمەش وادەکات کە پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانتاندا نەمێنێت.
- ئەوەی کەهاوسەرەکەت دڵ خۆش دەکات هەوڵ بدە ئەنجامی بدەی: ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی خۆشەویستیتان بەهێزو تۆکمەتر بێت ئەوا هەوڵ بدە ئەوشتانەی هاوسەرەکەت پێخۆشە ئەنجامیبدەی.


PM:12:22:14/07/2020