تەندروستی عێراق چاکبوونەوەی ٣ هەزارو ٧٨٤ کەس راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیاندنی رۆژانەی دەربارەی دۆخی کۆرۆنا چاکبوونەوەی ٣ هەزارو ٧٨٤ کەسی راگەیاند.

 
له‌ راگەیاندنی ٢٤ کاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنادا لە عێراق تێیدا هاتووه‌، کە ٨١ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٧٨٢ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون.




له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا 713552 پشكنینی تاقیگه‌ی بۆ هاووڵاتییان كراوه‌، ئه‌مڕۆش 3 هه‌زارو 784 توشبووتی تری كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر شاره‌كانی عیراقدا دابه‌شده‌بن.


کۆی تووشبوان لە عێراق ٨١ هەزارو ٧٥٧ ە، ٣هەزارو ٣٤٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 


PM:04:53:14/07/2020