پشکنین هەندێک لەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئەنجامی مەترسیدار دەردەخەن

پزیشک و زاناکان گەیشتوونەتە ئەنجامی مەترسیدار دوای ئەوەی شیکردنەوەی زانستیان بۆ تەرمی ئەو کەسانە ئەنجام داوە کە بە  کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 
 
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە کە پزیشێکی ناسراو کە ئامی رابکیفیتش، سەرۆکی بەشی نەخۆشیەکانە لە زانکۆی نیویۆرک بەپێی ئەو شیکارە زانستیانەی بۆ ئەو کەسانەیان کردووە کە بە کۆرۆنا مردوون گەیشتوونەتە ئەو راستییەی کە ژمارەیەک لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، تووشی جەڵتەی خوێن بوون، نەک تەنها لە بۆریە خوێنە گەورەکاندا، بەڵکو لە بۆریە خوێنیە بچووکەکانیشدا.


هەروەها باس لەوەش دەکەن کە جگە لەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا جەنگی کۆئەندامی هەناسەدان و سیەکان دەدات، دەشتوانێت هێرش بکاتە سەر دڵ و جگەرو هەردوو گورچیلەو دەماخ.

 
لە شەشی مانگی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا ١٢ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس تووشبوون و ٥٦٠ هەزار تووشبووش گیانیان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لەدەستداوە.

 


PM:03:15:15/07/2020