وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٦٩٥ توشبووی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٢٨١ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٩٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٦٩٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".
لە ئێستادا کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٨٦ هەزار و ١٤٨ كەس، لەو ژمارەیەش ٥٤ هەزار و ٣١٦ كەس چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٢٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.