لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق چەند بڕیارێکى لە بارەى کۆرۆناوە دەکرد و ڕایگەیاند" ٢٣ى تەمموز فرۆکەخانەکانى عێراق دەکرێنەوە و مۆڵەکانیش بە ڕێنمایى تەندروستییەوە دەکرێنەوە".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌دا بڕیاردراوه له دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ژێر مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان هه‌ڵبگیرێت و ته‌نها له‌كاتژمێر ٩:٣٠ خوله‌كی شه‌و تا ٧:٠٠ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌بێت، كاته‌كانی دیكه‌ش ئاسایی ده‌بێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا، مۆڵ و بازاڕه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە" لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی بڕیاریداوه له دوای ٢٣ی ته‌مووزی ٢٠٢٠ه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌روازه سنوریه‌كانی مونزڕیه، سه‌فوان و شیب به‌روی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێنه‌وه".
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" تا ئێستا كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە ٨٦ هەزار و ١٤٦ كەس، لەو ژمارەیەش ٥٤ هەزار و ٣١٦ كەس چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٢٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە".