وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند" رۆژی 23ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكان دەست پێدەكەنەوە".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق بڕیاریدا لە 23ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێنەوە و گەشتەکانی ئاسمانیی دەستپێبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاشیگەیاند" دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی ناوبراو و لەچوارچێوەی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا covid19 گەشتە ئاسمانییەکانی ناوخۆیی و دەرەکی راگرتوە و تەنها رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوە فریاگوزاریەکان و تیمەکانی تەندروستی دەدرێت".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بۆ عێراق و كوردستان راگیران.