وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

کەمێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە سبەی هەینی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. 

 

بڕیارە لۆدریان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و لەبارەی پەیوەندیەکانی هەولێر و پاریس و دۆخی عێراق و ناوچەکەوە گفتوگۆ بکەن.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ژان ئیف لۆدریان گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و پاشان لە کۆشکی سەلام لەگەڵ  بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.

 
 


PM:10:52:16/07/2020