تەندروستی گەرمیان ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمشەو پێنجشەممە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند" ئەو چاكبوەوانەی نەخۆشی كۆرۆنا كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رادەگەیەنرێن، ئەوانەن کە لە نەخۆشخانەو بەشی ناوخۆیی داخلکراون و پاش وەرگرتنی چارەسەر چاکبونەتەوە". 

 

دەقی رونكردنەوەكە: 

رونکردنەوەیەک لەبارەی رێژەی چاکبونەوەی نەخۆشەکان

ژمارەیەک لە ھاوڵاتیان تێبینی ئەوەیان کردوە کە ئەو ژمارە چاکبوەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان کە رۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە رادەگەیەنرێت کەمە بەتایبەت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە. بە پێویستمان زانی ئەوە بۆ ھەمو لایەک بخەینەڕو کە ئەو چاکبونەوانە ئەو کەسانەن کە لە نەخۆشخانەو بەشی ناوخۆیی داخلکراون و پاش وەرگرتنی چارەسەر چاکبونەتەوە، ئەگینا ژمارەیەکی زۆر چاکبوەوەی تر ھەن کە لەکاتی نەخۆش کەوتندا نەھاتون بۆ نەخۆشخانەو لەماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردوە و چاک بونەتەوە، بەڵام بەوھۆیەی نەھاتونەتە نەخۆشخانە ناویان لە لیستی چاکبوان دا تۆمار نەبوە.

لە ھەفتەی داھاتوەوە تەندروستی گەرمیان پرۆسەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ دەستنیشانکردنی وردی ھەمو نەخۆشە چاکبوەکان و دواتر ژمارەکە بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان




PM:11:30:16/07/2020