چوار نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تەمووز چوار تووشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لەدەستدا.

د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی قەڵا لە كەلار كە تایبەتە بە چارەسەری تووشبوانی پەتای كۆرۆنا، چوار كەس گیانیان لەدەستدا".

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لەبارەی تووشبووەکان ئاماژەی بەوەکرد" کۆچکردووەکان پێکهاتوون لە یەک ژن و سێ پیاو کە تەمەنیان لە نێوان ٥١ بۆ ٦٨ ساڵان بوون".

بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان وتیشی" تا ئێستا ٤٩ كەس لە دەڤەری گەرمیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".



PM:07:08:17/07/2020