ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایەو کۆی توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە ١٤ ملیۆن ملیۆن و ١٩٤ هەزار تووشبوو.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، لە تێکڕای ژمارەی تووشبوانیش هەشت ملیۆن و ٤٧٠ هەزار و ٢٧٥ توشبوو چاکبونەتەوە، ٥٩٩ هەزار و ٤١٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە لە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین تووشبوو و گیان لەدەستدانی تێدایە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە، سێ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار و ١٢ توشی پەتاکە بوون، ملیۆنێک و ٧٤١ هەزار و چاکبونەتەوە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٤٢ هەزار و ٦٤ تووشبووە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت تا ئێستا ٣٠٧ هەزار و ٣٣٠ تووشبوو تۆمارکراون.
لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی ٢٦٩ هەزار و ٤٤٠ توشبوی کۆرۆنا لە پێشەوەی وڵاتانی ترەوەی ناوچەیەکەیە.