یەكەم وەجبەی كوردستان لەبەندەری جیهانی توركیا فرۆشرا
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا ده‌ڵێت یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌و نه‌وته‌ی كوردستان كه له به‌نده‌ری جه‌یهان كۆكرابووه‌وه روانه‌ی ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.
تانه‌ر یڵدز وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا له ناوه‌ندی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له باره‌ی هه‌ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان یڵدز وتی: "یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌و نه‌وته‌ی باكوری عێراق، كه له به‌نده‌ری جه‌یهان كۆ كرابووه‌وه، شه‌وی پێنج شه‌ممه كاتژمێر ١٠ بار كرا و به‌ره‌و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ كرا.
وتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشتووه خاوه‌نی نه‌وته‌كه واته خودی عێراقه، ئه‌و نه‌وته له بازاڕه‌كانی ده‌ریای سپی‌دا فرۆشراوه و به‌ره‌و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا به‌رێ كراوه. رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته به گشتی یه‌ك ملیۆن و ٤٧ یا ٤٨ هه‌زار به‌رمیله و خۆدی عێراق له‌مه‌دوا كاری فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته ده‌كات."
PM:03:46:23/05/2014