چوار هاووڵاتی خەڵکی بانە بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی و ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران حوکمی بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی بەفرانباری ساڵی پار، چوار هاوڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئارمان حوسێن زادە تەمەن ٢٠ ساڵ، بەهمەن ڕەحیمی تەمەن ١٩ ساڵ، میلاد حوسێنی تەمەن ١٩ ساڵ و سینا عەبدوڵڵاهی تەمەن ١٧ ساڵ بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی دەستبەسەرکران و دوو کەسیان ئێستا لە بەندیخانەدان.
هەنگاو ئاشکراشیکردووە: بە پێی ئەو حوکمە کە لەلایەن دادگای شۆرشی شاری سەقزەوە کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ (سەرەتای ئایار) بەسەریاندا سەپاوە، ئارمان حوسێن زادە بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ، میلاد حوسێنی بە ٦ ساڵ و ٦ مانگ و بەهمەن ڕەحیمی بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران حوکم دراون. هەتا ئێستا سینا عەبدوڵڵاهی حوکمەکەی پێرانەگەیەندراوە.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە" بەهمەن ڕەحیمی و میلاد حوسەینی لە بەندیخانە ڕاگیراون و ئارمان حوسێن زادە و سینا عەبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کراون".
ئەمەش لەکاتێکدایە به‌ره‌به‌یانى ٣ى كانونى دووه‌می ئەمساڵ هه‌ریه‌ك له قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد كرانه ئامانج و كوژران، له‌و هێرشه‌دا كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌كى تر له پله‌دارانى ئێران و به‌رپرس و چه‌كدارانى تر‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.