نرخی نەوت دادەبەزێت

بە بەراورد بە دوێنێ یەک شەممە، ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکیەوەلە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە رێژەیەکی کەم دابەزیووە.

 

ئەمڕۆ ٢٠ی تەموز نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ٤٢ دۆلارو ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستنی بە ٤٣ دۆلارو ١٤ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٤٠ دۆلارو ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستنی بازاڕدا بە ٤٠ دۆلارو ٧٥ سەنت بوو.

 



AM:09:44:20/07/2020