کارکردن لە شەقامی سەد مەتری سلێمانی ڕاگیرا

ئەمڕۆ کارکردن  لە شەقامی سەد  مەتری شاری سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا. 

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەمووز بۆ ماوەیەکی کاتی کارکردن لە شەقامی سەد مەتری سلێمانی ڕاگیرا، هاوڵاتیان داوای قەرەبوو کردنەوە دەکەن کە بەشێکی شەقامەکە بە موڵکی خەڵک دەڕوات کە تا ئێستا حکومەت قەرەبووی نەکردوونەتەوە. 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممە ١١ی تەمووز بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی حكومی و حزبی، بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دانرا، كە بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخان كرا و لە ڕابردووشدا لە ساڵی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانرا.

 

هاوکات ڕۆژی یەك شەممە ١٢ی تەمووز دەست کرا بە كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریدا و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" شەقامەكە ئەگەر موڵكی هاووڵاتی بەربكەوێت ئەوە قەرەبوو دەكرێتەوە، ئەگەریش موڵكی دەوڵەت بێت ئەوە بەكاردەهێنرێت". 



AM:10:18:21/07/2020