چوار نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەمووز چوار تووشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی قەڵا لە كەلار كە تایبەتە بە چارەسەری تووشبووانی پەتای كۆرۆنا، چوار كەس گیانیان لەدەستدا".

سەرچاوەکەی تەندروستی گەرمیان لەبارەی تووشبووەکان ئاماژەی بەوەکرد" کۆچکردووەکان پێکهاتوون لە دوو ژن و دوو پیاو". 

وتیشی" تا ئێستا ٥٧ كەس لە دەڤەری گەرمیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٩١٤ حاڵەتی تووشبوونیش بە پەتاكە تۆماركراون، لەو ژمارەیەش ٤٢٠ كەس بە تەواوەتی چاك بوونەتەوە". 

PM:07:39:21/07/2020