ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەمووز یادی دوانزەهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی سۆرانی مامە حەمە لەسەر گڵکۆکەی لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کرایەوە.
سۆرانی مامە حەمە شاعیر و رۆژنامەنوس بوو لە شاری کەرکوک کاری بۆ گۆڤای لڤین دەکرد و دوای دوانزە ساڵ لە تیرۆرکردنی هێشتا هیچ کەسێک لەسەر تاوانەکە دەستگیرنەکراوە و ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە روداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی خانەوادەکەی و ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی لە قەزایی چەمچەماڵ لەسەر گڵکۆکەی یادی تیرۆرکردنی کرایەوە.
سۆرانی مامە حەمە ساڵی (١٩٨٧) له گهڕهكی رهشید ئاوای شاری كهركوك لهدایكبووه، و بەرپرسی نوسینگەی کەرکوکی گۆڤاری لڤین بوو، لە بەرواری ٢١/٧/٢٠٠٨دا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەرکوک تیرۆر کرا، هاوکات روداوی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و نازناوی شەهیدی قەڵەمی لێنراوە.