لە دهۆك نزیكەی ٣٠٠ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی هەشت تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتە ٢٩٣ كەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ چوارشەممە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە هەشت توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە" بەم هەشت حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٢٩٣ هاوڵاتی ئێستاش ٦٤ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون". 

PM:06:51:22/07/2020