ره‌وشى كه‌شوهه‌وا و پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ پێنج شەممە و سبه‌ی هەینیی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

 

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، لە كەركوك ٤٨ پلە و لە هەولێر ٤٥ پلە دەبێت، لە دهۆك ٤٤ و لە سلێمانی ٤٣ پلە دەبێت.

 
 


AM:11:31:23/07/2020