دوێنێ نەشتەرگەری دڵ بۆ هونەرمەندنی ناسراوی شاری هەولێر و کوردستان، خەلیل یابە ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ هەینی دۆخی جێگیرە.
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هەولێر، رایگەیاند " ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 2020/7/23، نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌سته‌ره‌ی دڵ بۆ هونەرمەند خەلیل یابە له هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه".
ئێستا دۆخی ئەو هونەرمەندە جێگیر و باشە.
خه‌لیل یابه، هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی هەشتاکانی سەدەی رابردو و بە ئەزموونە به‌شداری چه‌ندین فیلم و زنجیره دراما و شانۆگه‌ری كردووه.