ڤیدیۆ.. ئه‌ردۆغان شه‌قوه‌شێنه‌كه‌ی دورخسته‌وه
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بەهۆی ئەوەی بەشەق لە یەكێك لەخۆپیشاندەرانی دابوو لە كارەكەی دەركرا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاویكرده‌وه، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست کەوتوون جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا یوسف یەرکەل بۆ پۆستێکی تر تەرخانکراوە و لە ٢١ی ئایارەوە کۆتایی بەکارەکەی دێت وه‌ك یاریدەدەری نوسەری تایبەتی سەرۆکوەزیران.
یوسف یەرکەل لەرووداوەکانی سۆمادا بەوە بووە رۆژەڤی ناو تورکیا و جیهان کە بە شەق کەوتبووە سەروگیانی هاوڵاتیەکی هێرشبەر بۆ سەر قافڵەکەی سەرۆک وەزیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
PM:06:09:24/05/2014