نەخۆشخانەی سەید سادق نەخۆشی کۆرۆنای تێدا نەما

قەئیمقامی سەید سادق رایدەگەیەنێت "کۆتا دوو توشبووی کۆرۆنا لە قاوشی نەخۆشخانەکەمان چاکبونەوەو گەڕانەوە ماڵەوە لە یٔێستادا قاوشی کۆرۆنا هیچ نەخۆشێکی تێدا نییە".

قائیمقانی قەزای سەیدسادق دیاری رەفیق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەیامێکدا، رایگەیاند" لەماوی گەڕی دوومی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەشێوەیەکی چڕ ڕووی لە ناوچەکەمان کرد ئیدارەی نەخۆشخانە بە هاوکاری بەڕێز پزیشک و کارمەندان توانرا بە خێرای بکرێتەوە و پێشوازی لەو نەخۆشانە بکات کە پێویستیان بە یٔۆکسجین و چاودێری چڕی پزیشکی هەیە ،ئەمە جگە لە چەندین توشبوو لە ماڵەکانیان لە ژێر چاودێریدا بوون و چاکبونەتەوە پێویستیان بە یٔۆکسجین نەبوە تا داغڵ بکرێن." 

هەروەها دەڵێت "لەماوەی کردنەوەی قاوشی نەخۆشخانە زیاترلە 45 نەخۆش داغڵ کراون کە هەندێکیان مانەوەیان کەم بوە 7 نەخۆش ڕەوانەی سلێمانی کراون 25 نەخۆش بەوەرگرتنی پلازما و چاودێرو چارەسەر چاکبونەتەوە 11نەخۆش تەنها بە چارەسەر و چاودێری چاکبونەتەوە وە بەداخەوە 2 نەخۆش لەناو قاوشی نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا".

قائیمقامی سەید سادق دەشڵێت" نەخۆشخانە ئێستا خۆشبەختانە نەخۆشی تیا نەماوە".

 


PM:03:09:25/07/2020