لەماوەی یەك هەفتەدا ١٢٥ تووشبووی كۆرۆنا لە گەرمیان چاكبوونەتەوە

تەندروستی گەرمیان ئاماری هەفتەی تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند، كە لەماوەی یەك هەفتەدا ١٢٥ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەراگەیەنراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاندووە" ٢٢٥ تووشبووی نوێ دەستنیشان كران، لە ماوەی یەك هەفتەدا هەزارو ٤١٨ پشكنین بۆ هاووڵاتیان كراوەو ٢٥٢ تووشبوو تۆماركراون". 

تەندروستی گەرمیان ڕاشیگەیادووە" ١١ تووشبووی كۆرۆنا لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا گیانیانلەدەستداوەوە كە چواریان مێ و حەوتیان نێر بوونە". 

جەختیشكراوەتەوە: هەر لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ١٢٥ تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونەتەوە.

PM:02:25:26/07/2020