سێ جبەخانە لە سەربازگەیەک لە بەغدا دەتەقنەوە

پاشنێوەرۆی ئەمڕۆ ٢٦ ی تەموز لەبەغدا دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا، سەرەتا بە مووشەک باران ناوزەد کرا، دواتر راگەیەندرا جبەخانەی تەقەمەنییە.

 

شانەی راگەیاندنی جەنگی لەبەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەنگی ئەو سێ تەقینەوەیەی ئەم دوانیوەڕیە لە بەغدا بیسترا، سێ جبەخانەی سەربازگەی " سەقەرە " لەبەغدا کە سەربازگەی پۆلیسی فیداراڵیە .

 

هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی تەقینەوەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەقینەوەکان مووشەک نەبووەو، سێ جەبخانەی چەک بووە لەو سەربازگەیە تەقیوەتەوە کە رەنگە بەهۆی گەرمی و شۆرتی کارەباوە بێت.

 



PM:07:49:26/07/2020