لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس توانی لە هەفتەی ٣٦ کۆتاییی بە نازناوی ئەم وەرزەی سیرا ئای بێنێت و بۆ جاری ٣٦ لە مێژووید ببێتە پاڵەوان.
یانەی یۆڤانتۆس توانی ٢-٠ لە یانەی سامپدۆریا بباتەوەو نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بباتەوە کە بۆ جاری نۆیەمی لەسەر یەک توانی نازناوەکە بباتەوە.
دوو گۆڵی یاریەکە رۆناڵدۆ و بێرناردسکی تۆماریان کرد.
یانەی یۆڤانتۆس لە ٣٦ یاری ٨٣ خاڵی کۆکردەوەو توانی پێش یانەکانی لازیۆ و ئینتەرمیلان بکەوێت.